ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و تیایدا سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ کرد و لە کۆبوونەوەکەدا چارەنوسی ئەو فەرمانبەرانەی کە ٨ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە یەکلایی کراوە".
میدیای گۆڕان لەسەر زاری سەرجاوەیەکی ئاگادار ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت" لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران چارەنوسی ئەو فەرمانبەرانە یەکلایی کراوەتەوە کە هەشت مانگە موچەکانیان وەرنەگرتوە و لەبارەی دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکانیشەوە بڕیار دراوە. ".
هەروەها لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە کە موچەی ئەو فەرمانبەرانەی لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوەوە دامەزراون و بەهۆی جێگیربونی میلاکەوە موچەکانیان بۆ نەبەستراوە، لە داهاتی ناوخۆ خەرج بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لێخۆشبونی ٢٠% بۆ سەرپێچییەکانی هاتوچۆ تا ١ی ٦ی ئەمساڵ درێژ بکرێتەوە.
لەبارەی دامەزراندنی دەرچوانی کۆلێژە پزیشکییەکانیشەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەکەدا پرسەکەی تاوتوێ کردوە و بڕیاردراوە لیژنەیەک رەوانەی بەغداد بکرێت و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دامەزراندنی ئەو دەرچوانە بکرێت.