وەك یەكەم ژن نوخشە ناسیح بوو بە پارێزگار

دوای خانەنشین بوونی ئازاد تۆفیف، وەزیری ناوخۆی هەرێم فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ نوخشە ناسیح وەك پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەكالەت دەركرد.

نوخشە ناسیح، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە، دوای پێشوازی کردن لە لایەن جەنابی وەزیر و د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانی دەست بەکاربوونمان وەک پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت وەرگرت.

دەشڵێت" سوپاسی وەزیری ناوخۆ دەکەین، کە هەردەم هاوکارمان بووە".

جەحتیشی كردۆتەوە، ئێمەش بەڵێن ئەدەین، کە لە خزمەتی هاووڵاتیاندان بین و بەپێی ڕێنمایی و بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێم بەردەوام بین لە خزمەت کردن.

لە ماوەی ڕابردوودا ئازاد تۆفیق-ی پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین بوو، دوێنێ‌-ش ماڵئاوایی لە فەرمانبەران كرد و دەستی لە كارەكەی ترازاند.



PM:05:23:19/03/2025