مەزڵووم عەبدی و شاندی حکومەتی سووریا کۆبوونەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە لەگەڵ شاندێکی حکومەتی کاتی کۆبوونەوەکە و لو کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە کە نابێت هیچ پێکهاتەیەک لە نووسینی دەستوور دوورخرێتەوە.

 بە گوێرەی فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەگەڵ لیژنەکەی حکومەتی سووریا بە سەرۆکایەتیی حوسێن سەلامە، کۆبووەتەوە..
 
لە کۆبوونەوەکە بیروڕا لەبارەی میکانیزمی کارکردنی لیژنەکان تاوتوێ کرا، کە بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی مانگی نیسانی داهاتوو بە شێوەیەکی هاوبەش دەست بەکار بکەن.
 
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی هەسەدە و شاندەکەی حکومەتی سووریا باسیان لە وەستاندنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرانسەری سووریا کرد.

مەزڵووم عەبدی و شاندی حکومەتی سووریا لە کۆبوونەوەکە باسیان لە راگەیێندراوی دەستووری کرد و جەختیان کردەوە کە "هیچ پێکهاتەیەکی سووریا لە رۆڵبینین و بەشداریکردن لە ئایندەی سووریا و نووسینەوەی دەستوور دوورنەخرێتەوە."




PM:07:16:19/03/2025