لە هەولێر چالاکی تایبەت بە نەورۆز بەڕێوە ناچێت

هیچ چالاکییەکی تایبەت بە نەورۆز لە هەولێر بەڕێوە ناچێت و قایمقامی ئاکرێش دەڵێت: ئامادەکارییەکانی نەورۆز کۆتاییان پێ هاتووە و نەورۆزێکی جیاواز دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئازار نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" سبەی ئێوارە هیچ چالاکییەکی تایبەت بە نەورۆز بەڕێوە ناچێت، تەنیا لەسەر قەڵای هەولێر ئاگر هەڵ دەکرێت".

وتیشی"هۆی بەڕێوەنەچوونی چالاکییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زۆرینەی هاوڵاتییان بەڕووژون".

لەلای خۆیەوە، دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ، رایگەیاند" نەورۆزی ئەمساڵ لە ئاکرێ جیاواز دەبێت و تەواوی ئامادەکارییەکان کۆتاییان پێ هاتووە".




PM:07:37:19/03/2025