قوباد تاڵه‌بانی، گه‌شبینی خۆی به‌رانبه‌ر به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی؛ ده‌شڵێت" ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند "گه‌شبینن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ مۆر بكه‌ن."
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه. وتیشی"دوای ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه".