سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت "سۆمۆ" و كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، ئاماژه‌یان به چه‌ند ورده‌كارییه‌ك كرد، به‌وپێیه‌ش، ئه‌وان هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٩ی ئازار هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه بوو، تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان، هه‌فته‌ی داهاتووش له‌گه‌ڵ شانده‌كه كۆده‌بینه‌وه".
وتیشی: "ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، سۆمۆ و كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، ئاماژه‌یان به چه‌ند ورده‌كارییه‌ك كرد، به‌پێی قسه‌ی ئه‌وان هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه".