فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی عێراقی دەکات

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گروپە چەکدارەکانی عێراق، کۆبوەوە و جەختی کردەوە لەوەی، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر هەر هێرشێک ئیسرائیل بۆ سەر عێراق.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ هەر یەک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گروپە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی کۆبونەوە. 

قائانی، پەیامی حکومەتی ئێرانی گەیاندوە بە عێراق و وتویەتی، بەردەوام دەبن لە هەڵوێستی بێلایەنبونیان لە ناکۆکییەکانی ناوچەکە، جەختیشی کردوەتەوە لەوەی، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر بە هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر عێراق و پشتگیری هەر هەڵوێست یان کاردانەوەی گروپەچەکدارەکان دەکات. 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبونەوەکەدا، سەرجەم لایەنەکان هاودەنگ بون لەسەر ئەوەی، دەبێت عێراق بێلایەن بێت لە بارودۆخی سوریا و پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە. جەختیش کراوتەوە لەوەی، ڕێگری بکرێت لە هەر هەڵوێستێک لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی...




AM:09:28:20/03/2025