سەرۆکی
ئەمریکا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و کۆشکی سپی جەژنی نەورۆز وەک
نەریتێکی چەندین ساڵە وەسف دەکات.
کۆشکی
سپی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی جەژنی نەورۆز بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە"ئەمەریکا
گەرمترین پیرۆزبایی لەو گەلانە دەکات کە یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە."
دەشڵێت"نەورۆز جەژنێکی کۆنە و ئاماژەیە بۆ دەستپێکی وەرزی
بەهار، هەروەها نەریتێکی چەندان ساڵەیە، خۆ ئامادەکردنیشە بۆ ساڵێ نوێ".
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە نەورۆز دەڵێت"
لەجیاتی گەلی ئەمەریکا، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەمووان دەکەم و هیودارم هەموو لایەک
چێژ لە پشووەکانیان و ساتەکانیان لە نەورۆزدا ببینن."