بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامە و هەر ڕۆژە و ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمار دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ئازار ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و ٥٧ دۆلار، ئەمەش ئاستێکی نوێی پێوانییە کە کانزا زەردەکە تۆماری بکات.
هاوکات لەگەڵ مەترسییەکانی تەشەنەکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نا ڕوونی دەربارەی سیاسەتی دارایی ئەمریکاش هۆکارە بۆ ئەو هەڵکشانە بەردەوامانەی نرخی زێڕ.
لە هەرێمی کوردستنایش نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە و بەم شێوەیە مامەڵەی پیوە دەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤٥ هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣٧ هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢٨ هەزار دینار
.