تاریق جەوهەر: بەمنزیکانە پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێرێت

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" مەسرور بارزانی و بافل تاڵەبانی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ریککەوتوون"، دەشڵێت" بەمنزیکانە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەرێوەدەچێت".

تاریق جەوهەر، راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان  بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند" کۆبونەوەکەی ئەم دواییەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەنجامی ئەرێنی و رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستە وەزاری و سیادییەكان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە."

راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان  دەشڵێت"بەمنزیکانە یەکەم دانیشتنی هەڵپەسێردراو و كراوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دواتر دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. پاشان راسپاردنی کەسایەتیەك بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان".




AM:11:41:20/03/2025