چەندین سەرۆکی شارەوانیی لە وڵاتانی ئەوروپا، نیگەرانی لە دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ دەردەبڕن و داوای ئازادکردنی دەکەن.
لە بەیانامەیەکی هاوبەشدا هەر یەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی ئەمستردام، پاریس، میلانۆ، بەرشەلۆنە، ڕۆما، هێلسنکی، گێنت، ئۆترێخت، برۆکسل، نیگەرانیی خۆیان دەربڕی لە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ و دەڵێن، ناکرێت کەسانی هەڵبژێراو لەلایەن گەلەوە بخرێنە زیندان.
ئەو سەرۆکی شارەوانییانەی وڵاتانی ئەوروپا، داوای ئازادکردنی ئیمامئۆغڵۆ دەکەن و ڕەخنەی توندیش لەو پێشێلکارییانە دەگرن کە بەرامبەر بە ئازادی و کەسانی هەڵبژێراو لە تورکیا دەکرێت و بە پێشێلکاریی ئاشکرای مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی وەسف دەکەن.
ئەو سەرۆکی شارەوانییانەی وڵاتانی ئەوروپا، تەواوی ڕێکارەکانی کەبەرامبەر سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ گیراوەتەبەر بە سیاسی وەسف دەکەن و داواش دەکەن، بە زویی کۆتاییان پێ بهێنرێت.