کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە

کەنەکە جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، لەم قۆناغە گرنگەی پرۆسەی تێکۆشان بۆ ڕزگاری و ئازادیی کوردستان، دەبێ ئاگری نەورۆز ببێتە چرا و مەشخەڵێکی گەشاوەی یەکڕیزیی و تەبایی گەل و نەتەوەی کوردستان، بانگەوازییشی کردوە گەلی کورد ڕوبکەنە گۆڕەپانەکان و پێشوازی لە نەورۆزی کوردان بکەن.

 
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات سەرەڕای فشاری دوژمنان، گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات.

کەنەکە لە راگەیەنراوەکەیدا پێشوازی لە نەورۆز دەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی  جەژنی نەورۆز وەک مانا و واتای خۆی بە گیانی بەرخۆدان و ڕزگاری و ئازادی کوردستان پیرۆز دەکەن.

کەنەکە لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشیدا داوا لە گەلی کورد دەکات وەک هەمو ساڵێک بە گیانی ئاهەنگگێڕانەوە بێنە سەر شەقامەکان و  پێشوازی لە نەورۆزی کوردان بکەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" لەم قۆناغە گرنگەی پرۆسەی تێکۆشان بۆ ڕزگاری و ئازادیی کوردستان، دەبێ ئاگری نەورۆز ببێتە چرا و مەشخەڵێکی گەشاوەی یەکڕیزیی و تەبایی گەل و نەتەوەی کوردستان".




PM:12:27:20/03/2025