هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایدەگەیەنێت" لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە قەدەغە دەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگری گەورە دەکاتەوە و دەڵێت" لە پێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی و بەرژەوەندی گشتی، بڕیار درا بە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەهەر سێ ڕۆژی نەورۆزدا".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لە کاتژمێر٧ی بەیانی تا ١٢ی شەو، لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگەکان قەدەغەیە.