له‌ ڕووداوێكى سەختی هاتوچۆدا دوو پزیشك گیانیان له‌ده‌ستدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە نزیک ناحیەی مەحمودیە لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە لە نێویاندا دوو پزیشک هەن. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە سایتی (بەغداد ئەمڕۆی) ڕاگەیاندووە" ڕووداوەکە لە نزیك شاری مەحمودییە ​ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلەکە ژمارەیەک پزیشک و فه‌رمانبه‌رێكی نەخۆشخانەی موسه‌یه‌بی لە پارێزگاى بابلى تێدا بووه‌". 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوەکە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ بەربەستێک لەسەر ڕێگاکە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە نێویاندا پزیشکێکی ددان و پزیشکێکی دەرمانساز هەبوون، هاوکات دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان بۆ ژووری فریاکەوتنی نەخۆشخانەیەکی نزیک گواسترانەوە بۆ چارەسەرکردن. 



PM:03:33:20/03/2025