قەرەیڵان هەڵوەشانەوەی پەکەکە بە ئازادکردنی ئۆچەلانەوە دەبەستێتەوە


ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەریی پەكەكە، موراد قەرەیڵان، بڕیاری چەكدادانان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بە ئازادکردنی ئۆجەلانەو دەبەستێتەوە.

موراد قەرەیلان کەسی دووەمی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵ  8 لەبارەی جەژنی نەورۆز و  پرۆسەی ئاشتی و هەڵوەشانەوەی پەکەکەوە زانیاری نوێی راگەیاند.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە  بەرامبەر هەنگاوەکەی عەبدوڵا ئۆچەلان لە بارەی ئاشتیەوە، پێویستە حکومەتی تورکیاش هەنگاو بهاوێژێ و دەڵێت" دەبێت پرۆسەکە بەو شێوەیە بێت بەرامبەر  هەنگاوەی سەرۆک، ئەوانیش هەنگاو بنێن،  واتە ئەمە بابەتێک نییە کە بە یەکلایەنە چارەسەر ببێت و بچێتە سەر."

قەرەیڵان وتیشی "ئێستاش کە دەبینین دەوڵەت باخچەلی سەربەخۆ نییە، دیارە کە لایەنێکی دەوڵەتی لەسەر ئەم پرسە بیری کردوەتەوە و مەترسی لەسەر تورکیا دەبینن و بۆ ئەوەی ئەم مەترسییە لەسەر تورکیا نەهێڵن پێشتریش وتم؛ ساڵ لە دژی ئێمە شەڕیان کرد. بەڵام ئێستا دەیانەوێت بە ڕێبازی ئاشتی لەگەڵ کورد رێکەوتنێک بکەن. ئێمە بەمشێوەیە لێی تێگەیشتین. لە بانگەوازەکەدا ئەمە دەبینرێت. لە بانگەوازەکەی باخچەلیدا. باخچەلی وتی، با بانگەوازی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانان بکات و ئێمەش (مافی هیوا) دەناسین و لە چوارچێوەی ( مافی هیوا) ئازادی دەکەین. بەمشێوەیە بوو."
 
ناوبراو وتیشی" ئێمە بانگەوازە مێژوییەکەی رێبەر ئاپۆ پەسەند دەکەین. ئێمە بەو پێیە دەجوڵێینەوە. بەڵام بە تەنیا رێبەر ئاپۆ دەتوانێت قۆناغەکە بەرەوپێشەوە ببات. ئەمە بزوتنەوەیەکی بچوک نییە کە کادرەکانی بە موچەوە هاتبێتن شەڕ بکەن، ئەمانە هەمویان هەڤاڵی باوەڕدارن، ئایدۆلۆجین، فیداکارن، بە باوەڕییەوە هاتون. بۆیەش رازیکردن پێویستە. تەنیا رێبەر ئاپۆش دەتوانێت ئەمانە رازی بکات."
 موراد قەرەیڵان وتیشی "رێبەر ئاپۆ لە زیندانەوەو چەند مانگ جارێک پەیامێک بنێرێت یان نامەیەک بنێرێت بەمشێوەیە نابێت. پێویستە هەمو لایەک رازی بکات. ئێمە ناتوانین ئەمە بکەین. پێشتریش لە دیمانەیەکدا رامگەیاند کە ئەمە کاری ئێمە نییەو ناشیكەین. رێبەرمان دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات. ئەو دەتوانێت ئەم کارە بکات. نەمانوتوە بێتە قەندیل و بادینان، بەڵام دەبێت ئازاد بێت و شاندەکان بتوانن بچن بۆ لای و بێنەوە و ئەو بتوانێت شاندی خۆی بنێرێت. دەبێت لە رۆژێکدا چەند جار لە رێگەی تەکنیکەوە بەشداری لە کاری رازیبون و کۆبونەوە و خەباتدا بکات. واتە بەشێوەیەکی چالاک دەبێت بەشداری بکات. ئەمە نەبێت، ئەم قۆناغە بەمشێوەیە بەڕێوەناچێت. ئێستا هەندێک کەس دەڵێن با بەمشێوەیە بێت و پەیام بنێرێت. من دەزانم بەو شێوەیە بەڕێوەناچێت."

وتیشی"ئەمە داواکاری ئێمەیە و ئێمە دەڵێین پرۆسەکە بەمشێوەیە دەبێت. ئێستا پرۆسەکە لەو شوێنە وەستاوە. ئێمە بیستومانە، دەڵێن دۆخی رێبەر ئاپۆ هەندێک باش دەکەن. بەگوێرەی بۆچونی ئێمە ئەمە بەس نییە. واتە دەبێت ئازاد بێت و لەگەڵ شاندەکان کۆبێتەوە، لەوانەیە شاندێکی گەریلا بچێتە لای و بگەڕێتەوە. ئەگەر چارەسەرییان دەوێت، پێویستە دەرفەتی بەمشێوەیە فەراهەم بکرێن."

قەرەیلان وتوشیەتیرابگرێت، باشە بۆچی هێرش دەکەیتە سەر ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە داهاتودا شەڕ کۆتایی بهێنن، ئەمە جێگەی پرسیارە. هەمو کەسێک باش دەزانێت کە لەژێر ئەو هەمو درۆنی چاودێریی و هێرشەدا زەمینە و بارودۆخی کۆنگرە دروست نابێت و ئەرێنی نییە."( قەرەیڵان وا دەڵێت ).

دوای پەخشکردنی ئەم چاوپێکەوتنە لە کەناڵ ٨ ەوە ئەو کەناڵە رایگەیاند؛ کە پەخشەکەیان لە مانگی دەستکرد و سۆسیال میدیاکانیان بۆ چەند ساتێک راگیراوە.




PM:09:58:20/03/2025