دەم پارتی: دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغلۆ دژی دیموکراسییە


دەم پارتی، دەستبەسەركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانی ئیستانبووڵ بە نایاسایی و دژی دیموكراسی ناوزەد دەکات.

رۆژی پێنج شەممە ٢٠ ی ئازار، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی لە بارەی گرتنی ئەکرەم ئیمام ئوغلوەوە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت " خەڵكێكی زۆر لە نێویاندا ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، رەسوڵ ئەمراهـ شاهان، سەرۆكی شارەوانی شیشلی، كارگێڕانی شارەوانی و رۆژنامەوان دەستبەسەركراون. هەموو ئەم كردانە بە تەواوەتی كردەوەی كودەتاچین".

لە درێژەی راگەیاندنەکەدا دەم پارتی دەڵێت " توركیا لە قۆناغێكدا دەژی كە پڕۆسەیەكی كودەتای مەدەنی دەسەڵاتی دادوەری و حكومەت بە هاوبەشی بەرهەمهێنراو هەموو ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەكاتە ئامانج".

دەشڵێت "بڕیاری دەستبەسەركردنەكە نایاسایی و دژە دیموكراسییە كە ساڵانێكە دژی پارتەكەشمان پیادە كراوە".

دوو رۆژ لەمەوبەر ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا، ئیمام ئۆغلۆ کە لە دوو خولدایە بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ دەرچووە، رکەبارێکی دیاری سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەردۆغان دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیادا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.




PM:11:53:20/03/2025