کەشناسی: باران و بەفر دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە باکورو رۆژهەڵاتی هەرێم لە بەرزاییەکان بەفرببارێت و لە سلێمانی و هەڵەبجەو دهۆک ناوچەکانی تر تا دەگاتە ناوچەی سۆران بارانی مامناوەند ببارێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان هەور دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك ( پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند ببارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و ڕۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە .
ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما، بە نزیكەی ٢ تــــا ٤ پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە .

سبەی شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە . 

پلەکانی گەرما، نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچە جیاجیاکان بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە:

هەولێر : ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٧ پلەی سیلیزی 
کەرکوک : ١٧ پلەی سیلیزی 
زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٢٤ پلەی سیلیزی




AM:10:46:21/03/2025