لە ئامەد ئاهەنگی ملیۆنی نەورۆز سازدەکرێت


لە ئێستادا بە دەیان هەزار هاوڵاتی لە پارکی نەورۆز لە شاری ئامەد کۆبوونەتەوەو بۆ سازکردنی ئاهەنگی نەورۆز و بەرپرسانی دەم پارتی و بەدەپە کاریان کردووە بۆ ئەوەی یەک ملیۆن هاوڵاتی بەشداری ئاهەنگەکە بکەن.
 
بڕیارە لەم ئاهەنگەدا نوێنەرانی سیاسی کوردانی هەرچوار پارچە بەشداربن و جگە لە وتاری عەبدوڵا ئۆچ ئالان ( تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە وتاری نوێی هەبێت)، وتاری مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لایەنەکانی تر بخوێندرێتەوە.

ئەم ئاهەنگە لەلایەن ١٠ هەزار پۆلیسەوە لایەنی ئەمنی دەستەبەر کراوە. میدیایەکی زۆری جیهانی و لۆکاڵێش رووماڵی ئاهەنگەکە دەکەن.  
 
ئاهەنگی ئەمساڵی ئامەد لە رێوشوێنێکی زۆر جیاوازدا سازدەکرێت و هەوڵێکی کوردی و تورکی هەیە بۆ کۆتای هێنان بە شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی.




AM:11:34:21/03/2025