خۆپیشاندانەکان لە زۆرێک لە شارەکانی تورکیا لە دژی دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستەنبوڵ بەردەوامن و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست بوو.
دوا بە دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ، خۆپیشاندان لە زۆرێک لە شارەکانی تورکیا بەردەوامە، لە چەندین ناوچەش لە نێوان هیزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوویدا.
شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانەکان لە ئیستەنبوڵ و ترابزۆن و قۆنیا و ئەنتالیا و ئەدانە ئەنجامدرا و دەیان هەزار هاوڵاتی لایەنگری جەهەپە بەشداریان تیدا کرد، لە چەندین ناوچەش پێکدادان لە نێوان هیزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوویدا.
خۆپیشاندانەکان لە ساکاریا و ئەسکشەهیر و ئەماسیا و ئیزمیر و گیرسون بەڕێوەچوو خۆپیشاندەران داوایانکرد هەرچی زوە سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ کە ڕۆژی چوارشەممە دەستگیرکرا ئازاد بکریت.