مەسعود بارزانی: هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت

مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت"، دەشڵێت"پرۆسەی ئاشتی تاکەچارەسەرە بۆ تیپەڕاندنی کێشەکان".
 
ئەمڕۆ هەینی ٢١ی ئازار  مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد  پشتیوانی لە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا کرد و دەشڵێت "بە تاکە رێگەی راست و دروستی تێپەڕاندنی کێشەکان" دەزانێت. 

راشیگەیاند"جەخت لە فەرهەنگی پێکەوەژیان و پەیامی ئاشتیخوازانە دەکەینەوە"، وتیشی"هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت."

 مەسعود بارزانی باسی لە دۆخی رۆژئاوای کوردستانیش کرد و وتی "بەو هیوایەین كۆتایی بە ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بێت و كورد بە هەڵوێستێكی هاوبەش و بە رێكاری ئاشتییانە لەگەڵ لایەنەكانی دیکەی سووریا بگەنە ئەنجامێك كە لە خزمەتی هەموو لایەكدا بێت."




PM:02:31:21/03/2025