ئاژانسی بلومبێرگ له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سیاسه‌تمه‌داری دیاری ئۆپۆزسیۆن كه وه‌به‌رهێنه‌رانی نیگه‌ران كردووه، به‌های لیره‌ی توركی به‌ره‌و گه‌وره‌ترین دابه‌زینی هه‌فتانه‌ی خۆی له ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵدا ده‌ڕوات.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌های لیره‌ی توركی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا به‌ڕێژه‌ی ٠.٥% دابه‌زی و گه‌یشته ٣٨ لیره بۆ هه‌ر دۆلارێك، به‌مه‌ش زیانه‌كانی له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ٣.٧% به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاسته له مانگی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ەوە.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵیان ده‌ستگیركرد، به‌های لیره‌ی توركی ده‌ستی به نزمبوونه‌وه كرد.