لە سێ رۆژدا لە هەولێر دووەم چالاکوان دەستگیردەکرێت


ئێوارەی ٢٠ ی ئازار هێزە ئەمنییەکانی هەولێر چالاکوان زێوەر گەردی دەستگیردەکەن، لەماوەی سێ رۆژدا ئەمە دووەم چالاکوانە کە هێزە ئەمنییەکان دەستگیری دەکەن و هیچ راگەیاندنێکیش بڵاوناکەنەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی "  ئێوارەی نەورۆز هێزەکانی ئاسایش لە هەولێر چالاکوان (زیوەر گەردی)یان دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییەکانی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ئاسایش بەبیانوی پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاری بانگیانکردووە، لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.

شەوی چوارشەممە ١٩ی ئازاریش، عەبدوڵا ناسر چالاکوانی ناسراوی شاری هەولێر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕفێندرا..                                                   
ئەو چالاکوانە کە لەگەڕەکی نەورۆز نیشتەجێ بووە لە نێو ماڵی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێک کە بە  جلی مەدەنی و بە ئۆتۆمبێلێکی (BM) وە ووبن فێندراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە عەبدوڵا ناسر لە دوایین پۆستی دا لە فەیس بووک، داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی قەندیل بکەن.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستگیرکردنی ئەو دوو چالاکوانە پەیوەندی بە یادی نەورۆزەوە هەیە کە ئەمڕۆ ٢١ ی ئازار لە قەندیل سازکرا.




PM:07:42:21/03/2025