سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریکا داوای زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم دەکات


سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا داوا لە مەسرور بارزانی دەکات هەرچی زووترە کابینەی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت.
 
میدیای نزیک سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەینی ٢١ ی ئاداری بڵاویکردەوە" سەرۆکی حکوومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا جەخت لە پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و دەسپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دەکەنەوە".

" سەرۆکی حکوومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کردەوە" .( لە میدیاکەدا وا هاتووە ).

لەو پەیوەندیە تەلەفونییەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.




PM:08:37:21/03/2025