لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران


شەوی ٢١ ی ئازار لە گوندی قەرەتەپەی سەر بە کەرکوک لە شەڕی دوو بنەماڵەدا شەش کەس کوژران و دوانی تریش بریندارن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی "کەوتووە، شەڕەکە لە گوندی قەرەتەپەی کەرکوک بووەو ,شەش کەس کوژران و دووی تریش بریندار بوون، پۆلیسیش کوژرانی شەش کەسەکەی پشتڕاستکردەوە.

دوو لە کوژراوەکان؛ عەبدوڵا جیهاد ئەسوەد تەمەن ٤٠ ساڵ، حەمەد عەبدوڵا جیهاد تەمەن ٢٢ ساڵ، جومعە عەبدوڵا مووسا تەمەن ٣٨ ساڵ.
 دوو برینداری رووداوەکە دۆخی تەندروستیان نا جێگیرەو مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

هەرچەندە پۆلیس دوای رووداوەکە گەیشتۆتە شوێنی شەڕەکە، بەڵام تۆمەتباران هەڵهاتوون.

هەرچەندە پێدەچێت کوژراوەکانی ئەم رووداوە عەرەب بن، بەلآم لەم ناوچەیەدا ئەم سێهەم رووداوە لەم هەفتەیەدا، لە سەیدسادق کوڕێک پێنج کەسی خێزانەکەی کوشت، لە هەولێریش دکتۆرێک هاوسەری سێ کەسی ماڵی باوکی هاسەرەکەی کوشت. 





AM:12:43:22/03/2025