موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرای دەکات هەوڵ دەدەن پێش هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، موچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت.

عەلی ڕەوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "هەوڵدەدەین پێش جەژن موچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی سێ دابەشبکرێت.

دەشڵێت: "ئەگەر تمویلی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە بکرێت کە وابریاڕە لەم هەفتەیە خەرج بکرێت”.




PM:12:51:22/03/2025