چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینی لە لیستی مووچە تەواو ببێت و بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان (کەی ئێن ئێن)، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژی چوارشەممەی رابردوەوە لە بەغداد لەگەڵ شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی مووچەی مانگی سێ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دوو لە رووی بڕ و پارەوە زانیاری کەسی مووچەخۆرانیش.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا وربینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو تەواو ببێت، لیژنە تەکنیکییەکە لیستەکە دەخەنە بەردەستی وەزیری دارایی فیدراڵ، بۆئەوەی بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، هاوشێوەی عێراق فەمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش مووچە وەربگرن.