هەسەدە: فڕۆیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیامان خستە خوارەوە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە باکووری حەسەکە لەلایەن هەسەدە خرایە خوارەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ" شەڤانانی هەسەدە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە  گوندی تەل تەمر لە باکووری حەسەکە تێکشکاندووە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "  فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەفڕی بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکان".

ئاشکراشیان کردووە کە دواتیویانە پێش ئەوەی بتوانێت هەر هێرشێک ئەنجام بدات، فڕۆکەکە خراوەتە خوارەوە.




PM:12:08:23/03/2025