لە درێژەی تاقیکردنەوەکانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئەمڕۆ وەزارەتی فشاری سەر تۆڕی کارەبا لە سەنتەری دهۆک تاقیدەکرێتەوە و، بۆ ماوەی سێ رۆژ کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەبێت.
رۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دهۆک رایگەیاند" لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەبای سەنتەری دهۆک دەکرێت بە ٢٤ کاتژمێر و تا رۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئازار بەردەوام دەبێت ".
ئاشکراشی کردووە کە ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینانەیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجامدەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبا، بە ئامانجی تاقیکردنەوە و دیاریکردنی کێشەکان و لاوازی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە بیڕیوەبەرایەتی کارەبای دهۆک تاقیکردنەوەکە قۆناغی یەکەمە و هەموو گەڕەکەکانی سەنتەری دهۆک دەگرێتەوە، دوو قۆناغی دیکەش ماون، بڕیارە دوای ماوەیەکی دیکە هەمان تاقیکردنەوە لە زاخۆ و قەزاکانی دیکە ئەنجامبدرێت