بەرپرسێکی ئیداری پارێزگای کەرکوک بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل ودەستکاریکردنی مامەڵەی باج بە١٠ساڵ زیندانی کردن سزا درا.
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە"دادگای تاوانەکانی کەرکوک دو سزای بۆ هەنا عەبدولکەریم حەسەن بەیاتی، بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجی کەرکوک دەرکردوە".
ڕونیشیکردوەتەوە"لەسەر وەرگرتنی بەرتیل بۆ ڕاییکردنی مامەڵەیەکی باج سزای شەش ساڵ زیندانی و سزای دارایی بەسەر ئەو بەرپرسەدا سەپێنراوە، لەسەر دۆسیەی دەستکاریکردنی مامەڵەی باج بۆ موڵکێک سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد"بەهۆی ئەوەی ئەو بەرپرسە هەڵاتوە، بۆیە دادگا بەبێ ئامادەبونی خۆی ئەو سزایەی بەسەردا سەپاندوە و بڕیاری دەست بەسەراگرتنی هەمو سەروەت و سامانەکەشی داوە و بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتیشی بەسەردا سەپێنراوە".