وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دەوام دەستپێدەكاتەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ناوەندەکانی خوێندن ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی دەوامی خوێندنگەكان دەست پێ دەکاتەوە و تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم تەواو دەکرێن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم ڕۆژانی (٢١ و ٢٢ و ٢٣ی ئازار) بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە پشووی فەرمی بوو.