لە سوریا هاوپەیمانێتییەک بە بەشداری ٢٦ حیزب پێکهێنرا

زیاتر لە ٢٠  پارت و ڕێکخراوی سیاسی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکیان راگەیاند و داوای بەستنی کۆنگرەیەکی نیشتمانی و چەسپاندنی سیستمی لامەرکەزی لە سوریا دەکەن.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، هاوپەیمانییەکە بە ناوی یەکسانی هاوڵاتییە و   ٢٦ پارت و ڕێکخراوی سیاسی تێیدا بەشدارن.  

لە ڕاگەیەنراوی یەکەمیشیدا  هاوپەیمانێتییە کە داوای بەستی  کۆنفرانسی نیشتمانی گشتی دەکەن بۆ چەسپاندنی سیستمێکی لامەرکەزی کە گەرەنتی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی خەڵک لە ناوچەکانی سوریا دەکات.

باسیشی لە چەند ئامانجێک کردوە بۆ داهاتوی سوریا لەوانەش، چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ڕێگەیەکی دادپەروەرانە و دیموکراسی،  بەهێزکردنی یەکریزی سوریا، پاراستنی ئاشتی مەدەنی. 

ئاماژە بەوەشکراوە، جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانە پێویستی بە بەستی کۆنگرەی نیشتمانیی و گفتوگۆی بەرپرسیارانە و بەردەوام هەیە لە نێوان حکومەتی ئێستا و هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سوریا .




PM:04:00:23/03/2025