وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند" بەشێک نین لە بەرەی مقاوەمە"، دەشڵێت" ئێران دەبێتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل ئەگەر نەتوانێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بگەنە رێککەوتن".
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" ئه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان له چه‌ند مانگی ڕابردوودا كردویانه، زیانی زۆری به عێراق گه‌یاندووه و هیچ سوودێكی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین نه‌بووه."
فوئاد حوسێن ڕاشیگەیاند" به‌غدا به‌شێك نییه به‌ناوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه له‌ناوچه‌كه‌دا و هه‌ڵوێستی سه‌ركرده عێراقیه‌كانیش ئه‌وه‌یه بازنه‌ی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر فراوان نه‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه"ده‌ستووری عێراق ڕێگه نادات گرووپی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه سه‌ربازییه‌كان دروست بكرێت، ڕێگه‌شی نه‌داوه لایه‌نێك تاكلایه‌نه بڕیاری شه‌ڕ بدات، بۆیه ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌نجامیانداوه، زیانێكی زۆریان به عێراق گه‌یاندووه و هیچ سوودێكی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین نه‌بووه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئێران دەبێتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل ئەگەر نەتوانێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بگەنە رێککەوتن، ئەمە مانای ئەوەیە کارەساتێک بەسەر عێراق و ناوچەکەدا دێت.