ژنێکی پزیشکی ددان له ناوەڕاستی پارێزگای کەرکوک لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو.
ئەمشەو دووشەممە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز ڕاگەیاند" ژنە پزیشکێکی ددان بە ناوی (ڕ. م. ع) لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بووە، کاتێک دوو کەس بە ماتۆڕسکیلەوە ویستوویانە بیکەنە ئامانج لە کاتی گەڕانەوەی لە کارەکەی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە هەوڵیاندا چەقۆی لێبدەن، بەڵام بریندار نەبووە.
ماڵپەڕەکە ڕاشیگەیاندووە" لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە کردەوەیەکی "تیرۆریستی نەبووە بەڵکو تاوانکارییە"، سکاڵاش لەوبارەیەوە تۆمارکراوە بۆ بەدواداچوونی تاوانباران.