ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەڵمانیا هاوڵاتییەک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆز و بەهۆیە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری پارسبێرگ لە باشووری ئەڵمانیا هاوڵاتییەک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆز.
ئاماژە بەوەشدەکەن، بەهۆی هێرشەکەوە کەسێک کوژراوە و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، لە ئێستاشدا هێرشکارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
هەروەها لای خۆشییەوە مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی، ئەمشەو یەکشەممە له په‌یامێكدا دەربارەی ئەو ڕووداوە بڵاویكرده‌وه" جێگه‌ی خۆشحاڵییه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی كورد به جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه به‌شدارییان له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شاری (كۆڵن)ی ئه‌ڵمانیا كرد، به‌شداری ئه‌و ژماره زۆره‌ی كوردستانیانی خۆشه‌ویست و شوێنكه‌وتوانی ڕێبازی كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ری له‌م گردبونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یه‌كی ڕونه بۆ توانا و زیندوویه‌تی ڕه‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌شه كه ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێزێكی گه‌وره و هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له ناوه‌نده جیهانییه‌كان و له‌ناو ڕای گشتیی جیهانی".
راشیگه‌یاندووە" هه‌رچه‌نده له ئاهه‌نگه‌كه‌ی شاری كۆڵن ده‌ستێكی نائه‌مین هه‌وڵی تێكدان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یدا و له ڕوماڵكردن ویستیان په‌یامی گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی نه‌ورۆزی (كۆڵن) به‌لاڕێدا ببه‌ن، به‌ڵام ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی به‌شداربوان ڕێگه‌ی به‌وه نه‌دا ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ر بگرن و له‌و ئاهه‌نگه‌دا ڕێبازی دڵسۆزی بۆ وڵات و كوردستانیبون سه‌ركه‌وت".
مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت" سوپاسی تاك تاكی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه به جۆش و خرۆشی كوردانه و به ڕۆحێكی نیشتیمانپه‌روه‌رانه په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌یان له‌و گردبونه‌وه پڕشكۆیه‌دا به جیهانیان گه‌یاند و ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌م، هیوادارم هه‌میشه له خۆشی و جه‌ژن و شادی‌دا بن، سڵاو له هه‌مو خه‌باتگێڕان و ئازادیخوازان و دڵسۆزانی كورد له هه‌ر شوێنێكی جیهان بن".