قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ بەشی یەکەمی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن بەغدادەوە دابینکراوە دابەشدەکرێـت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامی قەزای سەیدسادق دانیشتوانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" سبەینێ دووشەممە بەشی یەکەمی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن بەغدادەوە دابینکراوە لە سنووری قەزای سەیدسادق دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی داهاتوودا لە سنـووری گوندەکانی بناری سورێن دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ٢٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک دەدرێت بە بڕی ٦٠ هەزار دینار، دابەشکردنی ئەو بـڕە نەوتـە تەنهـا بە کارتـی زیـرەک بە هاوڵاتییان دەدرێت.