هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما، کاوە جووتیار لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
رۆژی دووشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٥ نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، رایگەیاند "کاوە جووتیار بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد".
ئاشکراشی کرد کە"کاوە جووتیار چەند ساڵێک بوو نەخۆش بوو؛ ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد."
کاوە جووتیار لە چەند دراما و شانۆیەکدا بەشداریی کردووە، کە دیارترینیان درامای گەردەلوولە، کە باس لە سەردەمی خەباتی پێشمەرگە بەرامبەر دەسەڵاتی بەعس دەکات.
تەرمی ئەو هونەرمەندە بڕیارە لە گۆڕستانی سەیوانی دوو بەخاک بسپێردرێت.