لایەنێکی شیعه‌كان ئەمڕۆ دووشەممە به پێچه‌وانه‌ی نوسینگه‌ی عەلی سیستانی، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی وەک یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیاریكرد.
نوسینگه‌ی شه‌رعی ده‌زگای محه‌مه‌د حسێن فه‌زڵوڵا مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" به‌پێی لێکدانەوەی وردی فه‌له‌كناسی كه فیقهی مه‌رجه‌ع پشتی پێده‌به‌ستێ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه".