باج لەسەر ئەو کەسانە دادەنرێت کە لە سۆشیال میدیا بەناوبانگن

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی ئەو کەسانەی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناسراون و بینەریان زۆرە بڕیارێکی دەرکرد. 

حەیدەر نەجم وتەبێژی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" باجی ساڵانە بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنرێت كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ناسراون و بینەریان زۆرە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی باجەكە بەپێی فۆلۆوەرسەکانیان دیاریدەکرێت، بەمەبەستی رێکخستنی ناوەرۆکی میدیا بەشێوەیەک کە لەگەڵ یاساکانی جێبەجێکراو لە عێراق بگونجێت و کۆمەڵگە لە رێکلامە نائەخلاقییەکان بپارێزێت.

بەپێی بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕێژەی باج بەپێی ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان بەم شێوەیە دەبێت: 

ئەگەر ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان زیاتر لە پێنج ملیۆن بێت، 
ساڵانە بڕی یەک ملیۆن دینار باج دەدرێت. 

ئەگەر ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان لە نێوان ٣ بۆ ٥ ملیۆن بێت، ئەوا ساڵانە ٨٥٠ هەزار دینار باج دەدرێت. 

ساڵانە ٦٥٠ هەزار دینار باج دەدرێت، ئەگەر ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان لە نێوان ١ بۆ ٣ ملیۆن بێت. 

لە نێوان ٥٠٠ هەزار بۆ یەک ملیۆن فۆلۆوەرس، ساڵانە ٤٥٠ هەزار دینار باج دەدات.

ساڵانە ٢٥٠ هەزار دینار باج دەدرێت، ئەگەر ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان لە نێوان ١٠٠ هەزار بۆ ٥٠٠ هەزار بێت. 



PM:03:14:24/03/2025