هاوڵاتییەکی به‌ساڵاچووی كورد و خه‌ڵكی شاری سه‌قزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌هۆی به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز و خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌كی قانعی شاعیر، له‌لایه‌ن هێزه ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەیفوڵڵا خان غەفاری باشبلاغ، تەمەن ٧٨ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە" سەیفوڵڵا خان بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز گواستراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەیفوڵڵا خان غەفاری بە "تێکدانی ئاسایشی گشتی" تاوانبار کراوە و بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی گوندی (قەڵا کۆن)ی سەقز بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هۆنراوه‌یه‌كی قانعی شاعیری له وه‌سفی (ئازادی له زیندان) ده‌خوێنێته‌وه و ئاماده‌بووانیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن.