پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" یەكێتی و گۆڕان ڕێكبكەون ئەوا كەس وەكو ئێمە ئاسان نییە و هەر بەیانی دەستبەرداری پۆستەكەم دەبم".
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی كارەبا وەكو یەكە كارگێڕییەكان بیروبۆچوونی خۆمان سەبارەت بە كارەبای ٢٤ كاتژمێری و نرخەكەی داوە".
وتیشی" بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بەرنامە و بۆچوونی ئێمەی گەیاندۆتە وەزارەتی كارەبا، ناكرێت چارەسەركردنی لەسەر بژێوی خەڵكی كەم دەرامەت بێت".
سەبارەت بە پۆستەكەی پارێزگاری سلێمانی وتی" سێ جار داوای به‌خشینمان له پۆسته‌كه‌مان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه پۆستێكی چوار ساڵ جارێك زیاتر به‌رده‌وام بێت".
ڕوونیشیکردەوە، ده‌بێت له پۆستی پارێزگار بمێنینه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت و پارێزگار هه‌ڵبژێردرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگەیاند" هه‌ر كاتێك حكومه‌تی نوێ پێكهێنرا و لایه‌نانه‌کان گه‌یشتنه رێككه‌وتن چی گۆڕان و یه‌كێتی و لایه‌نی سێیه‌میش كه پارتییە كه‌س له ئێمه ئاسانتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌مان بین".
لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە