"تورکیا زیاتر لە هەزار جار گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردوومانکردووە"

هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت" سەرەڕای ئاگربەست سوپای تورکیا هەزار و ٤٥ جار، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردوومانکردووە". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ٢٢ و ٢٣ـی ئاداردا سوپای تورکیا لە هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بەگشتی ٢١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کردووە". 

باسی لەوەشکردووە، ٢٢ و ٢٣ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ بە گشتی هەزار و ٢٤ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن تۆپباران کراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢٢ی ئادار دا بە چەکی تاکە کەسی بیلاجیکتۆرێکی داگیرکەران تێکشکێندرا کە لە ئاستی تونێلەکانی بەرخۆدانماندا جێگیر کرابوو.



PM:06:32:24/03/2025