ناسر یاگز، نوێنەری پێشووی پارتی دیموکراسیی گەلان "هەدەپە" لە هەولێر کە لەلایەن تورکیاوە داواکراو بوو ڕادەستی تورکیاکرا.
ناسر یاگز ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو چووبووه روسیا و داوای مافی په‌نابه‌ری كردبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرا و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له مۆسكۆ له‌ژێر چاودێریدا بوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ راده‌ستی توركیا كرا.
ئه‌مڕۆ یاگز برایه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و گواستراوه‌ته‌وه بۆ دادگای غازی عوسمان پاشا.
محه‌مه‌د ڕسول یاگز پارێزه‌ری ناسر یاگز، سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی ناسر یاگز رایگه‌یاند كه "بریكاره‌كه‌م له ساڵی ٢٠١٦ەوە چالاكانه به‌شداری سیاسه‌تی له نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له هه‌ولێر كردووه، بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له روسیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، مه‌ترسی ئه‌وه بوو كه له توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له زینداندا بمێنێته‌وه، بۆ داواكردنی مافی په‌نابه‌ری له روسیا ماوه‌ی چوار رۆژبوو هه‌وڵی ده‌دا، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا بێ ئه‌نجام بوو به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕه‌تكرایه‌وه".
وتیشی: "یاگزیان له مۆسكۆوه هێنا بۆ ئه‌سته‌نبوڵ، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كیدا، ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵەی خراپ بووه‌وه و چه‌ندین ڕۆژ نان و ئاویان پێنه‌دا.
ناسر یاگز لە ساڵانی نێوان ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠، نوێنەری پێشووی پارتی دیموکراسیی گەلان "هەدەپە" بووە لە هەولێر و لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ١٠٠ رۆژ مانی لە خواردن گرت و داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر عە-بدو-ڵا ئۆ-جە-لان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کرد.