بەفەرمی سکاڵا لەسەر دڵشاد بارزانی تۆمار دەکرێت

مستەفا جەبار سەنەد ئاشكرایكردوه‌، سكاڵای یاسایی لەسەر دڵشاد مستەفا بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەئەڵمانیا تۆماردەكات، بەهۆی بەشداریكردنی لەئاهەنگێكی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا.

 مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئازار بڵاویکردەوە کە سکاڵای یاسایی دژی دڵشاد بارزانی تۆمار کردووە.

دەشڵێت"داواکاری گشتی پەیوەندی بە دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخەوە کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی گونجاو بەرامبەر دڵشاد بارزانی دوای ئەوەی سەرپێچی یاسای عێراقی کردووە".

ئەوەش دوای ئەوە هات کە  دڵشاد بارزانی لە ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا بەشداریکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە  بە گوێرەی یاسای عێراقی هەر جۆر پەیوەندیکردن لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەیە و دڵشاد بارزانی وەک نوێنەری هەرێم بە بەشداریکردنی لە ڕێورەسمێک لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل یاسای پێشێل کردووە.




PM:09:22:24/03/2025