ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئازار شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت" ئێستا بەسوپاسەوە ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانم وەرگرت بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە".
دەشڵێت" دەنگدانەکە بۆ دانیشتنی سبەی رۆژی سێشەمە دەبێت، بەوەش لەلایەک داوایەکی سەرۆک بارزانی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابومان بەنوێنەر و کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێ بەجێ کرا ، لەگەل فراکسیونەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەرێت" .