ئەمینداری یەکگرتوو بۆ سەرۆک کۆمار: کێشەی مووچە چارەسەر بکەن

ئەمینداری یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت" پێویستە سەرۆک کۆمار ڕۆڵی خۆی لە چارەسەری كێشەی مووچە و مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان ببینێت". 

ئەمڕۆ سێشەممە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە سلێمانی سەردانی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری یەکگرتوو،، سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە" لە دیدارەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان كرا". 

سەڵاحەدین بەهادین داوای لە سەرۆك كۆمار کرد" ڕۆڵی كاریگەری خۆی لە چارەسەری كێشەی ڕیشەیی مووچە و مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان ببینێت". 

هەروەها جەختیكردەوە، پێویستە سەركردە سیاسییەكانی عێراق لە ئاستی مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدابن.



PM:01:18:25/03/2025