بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابونی هەڵەبجە بدات و جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت" ڕەزامەندییان وەرگرتوە و پڕۆژە یاساکە بخرێتە دەنگدانەوە و داواش دەکات تێپەڕێندرێت".
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، دەنگدان لەسەر بە پارێزگابونی هەڵەبجە یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی دانیشتنی ئەمڕۆ
لای خۆشییەوە شاخەوان عەبدوڵا جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند"ڕەزامەندییان وەرگرتوە کە ئەمڕۆ پرسی بە پارێزگابونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە و داواشیان لە لایەنە سیاسییەکان کردوە پڕۆژەیاساکە تێپەڕنرێت".
هەر لەمیانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دو پێشنیازە یاسا دەخرێنە دەنگدانەوە وگفتوگۆش لەبارەی سێ پڕۆژەیاسای دیکە دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٣ نێچیرڤان بارزانی، پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی پێشکێشی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق کرد و لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسندکرا، ١٠ ساڵ دواتر و لە کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، لە پڕۆژە یاساکە درایەوە پەرلەمانی عێراق.