تەقینەوەکی بەهێز لە بناری چیای مەتین روویدا

کەمێك لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز لە بناری چیای مەتین لە قەزای ئامێدی بیسترا، تەقینەوەکە لە گوندی سگێرێی سەر بە دەڤەری نهێل لە رۆژهەڵاتی قەزای پامێدی روویدا.

گوندی سگێرێ و چوار دەوری گوندەکە لە ژێر دەستی سەربازانی سوپای تورکیادان کەلە ساڵی رابردوو پێنج خالی سەربازیان لەوێ دروستکردووە.

هاوکات شەوی ڕابردوو چوار جار هەلیکۆپتەری سوپای تورکیا هاتوونەتە ئاسمانی ناوچەکە و بە سەختی چیای مەتین بۆردومانکرد.




PM:03:58:25/03/2025