هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند"حکومەتی تورکیا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، هیچ هەنگاوێکی نەناوە و وتیشی، هەتا هەلومەرجی سیاسی و یاسایی نەیتەئاراوە، نە پەکەکە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و نە چەکیش دادەنێت".
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان -کەجەکە- لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک لە حیزبەکەی لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە و جددی نزیکی پڕۆسەکە نابنەوە.
هاوسەرۆکی کەجەکە وتیشی" لە دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بڕیار بو دەستبەجێ مافی هیوا جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەش پێویست بو کۆمۆسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا دابمەزرێت و گۆڕانکاری لە هەندێک یاسا بکرایە، بەڵام هیج گۆڕانکارییەک ڕوی نەدا."
بەسی هۆزات باسی لەوەش کرد"هەتا بناغەیەکەی یاسایی و سیاسی و دیموکراسی لە تورکیا دانەمەزرێت، ئەوا پەکەکە نە چەک دادەنێت و نە خۆشی هەڵدەوەشێنێتەوە".