وتەبێژی دەمپارتی ڕایگەیاند" بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەرگایەکی نوێی بۆ چارەسەری پرسی کورد کردەوە و ئاهەنگەکانی نەورۆزیش ئەو دەرفەتە مێژوییەی بەهێزتر کرد و وتیشی، ڕەنگە دوای جەنژی ڕەمەزان سەردانی ئیمڕاڵی بکەن".
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان دەمپارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە دەرگایەکی نوێی بەڕوی چارەسەرکرنی پرسی کورد لە تورکیا کردەوە و ئاهەنگەکانی نەورۆزیش ئەو دەرفەتە مێژووییەی بەهێزتر کرد".
وتەبێژەکەی دەمپارتی ئاماژەی بەوەشکرد" نابێت کەس دەمپارتی و دەنگدەرانی دەمپارتی و گەلی کورد بکاتە دوژمنی خۆی، وتی ئێمە تورکیایەکی دیموکراتیک بۆ هەموان دەخوازین".
وتیشی" ئەوانەی بەشێوازێکی ناشرین قسە لەسەر ئاهەنگەکانی نەورۆز دەکەن دەبێت بزانن گۆڕەپانەکانی نەورۆز بە ئاسانی بەدەست نەهاتوە، بەرئەنجامی تێکۆشانە وئەگەر ئەم جۆش و ئیرادەیە نەبوایە، لە تورکیا باسی یەکسانی و دیموکراسی و ئازادی و ماف و یاسا و دادپەروەری نەدەکرا".
باسی لەوەش کردووە" ڕەنگە دوای جەژنی ڕەمەزان شاندی ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن".