پشووی جەژنی ڕەمەزان لە عێراق دیاریكرا

بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە درێژایی هەفتەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبۆتەوە و بڕیاری لەسەر پشووی جەژنی ڕەمەزان داوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی بڕیارەكە تەواوی هەفتەی داهاتوو دەكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ ڕۆژ وەك پشووی فەرمی دیاری كراوە، بەڵام ساڵانی ڕابردوو حكومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنەوە هەفتەیەكی دەكردە پشوو.




PM:05:12:25/03/2025